کوردستانی
تۆمەتبارانی رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی (ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس) هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران".
ئاماژە بەوەکراوە "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاتژمێر (10:00) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوویدا و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی دیکە".
س.ر