کوردستانی
بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیان بە بازرگانان دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەی تەماتە، نوێنەری ژووی بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە نرخی تەماتە بەرزدەکاتەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 22ی کانونی دووەمی 2024 پهیجی فهرمیی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بڵاویكردهوه، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیاران هاوردەکردنی تەماتەی قەدەغەکردووە.
لەبارەی ئەو بڕیارەوە عەتا محەمەد، نوێنەری ژووی بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێویست بوو وەزارەتی کشتوکاڵ پێش ئەم بڕیارە بازرگانانی ئاگادارکردایەتەوە، چونکە بازرگان هەیە باری تەماتەی لە رێگەیە ئەمڕۆ و سبەی دەگاتە دەروازە سنوورییەکان و بەهۆی بڕیارەکەوە کێشەی بۆ دروستدەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە بەرهەمی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق پێگەیشتوون، بەڵام بە دەرکردنی ئەم بڕیارە نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە".
س،ر