کوردستانی
پێشەوا هەورامانی: تۆمەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی حکومەتی هەرێم دوورە لە راستییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تۆمەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوورە لە راستی و بێ بنەمایە، ئاماژە بەوەدەکات هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی سەقامگیریداوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "تۆمەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوورە لە راستی و بێ بنەمایە، چونکە بۆردوومانی ئەو شوێنانەی کردووە کە گوایە بارەگای مۆسادی ئیسرائیلییە، بەڵام لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عیراق هاتە شوێنی رووداوەکە و راستییەکانی بۆ دەرکەوت و گوتی: ئەوشوێنە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو منداڵەی کە لە بۆردوومانەکە شەهید بووە ئەوە ئەفسەری مۆسادە، ئایا ئەو منداڵە تاوانی چییە کە بە مووشەکی بالیستی ئێران خۆی خێزانەکەی شەهید بکرێن کە لە خێزانێکی ناسراوی شاری هەولێرن کە لە سیاسەتیش نزیکنەبووەتەوە، تەنها رۆڵی کاری خێری هەبووە".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "هەرێمی کوردستان هەمیشە لەم ناوچەیەدا هەوڵی سەقامگیری داوە، بەشێک نەبووە لە کێشەکانی ناوچەکە، هەروەها ئەگەر کێشەیەک هەبووبێت هەرێمی کوردستان هەوڵیداوە رۆلێکی ئەرێنی ببینێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و لایەنەکانی لێک نزیک کردووەتەوە".
س.ر