کوردستانی
چەند بڕیارێکی گرنگ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەركرد، لەوانەش دووهێندەبوونی سزای هاتوچۆی لە 1ی 3ی ئەمساڵەوە راگرت.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانونی دووەمی 2024 وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەركرد, دەقی فەرمانە وەزارییەكەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمانەن:
یەکەم: لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل (سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی) کە رێکخراوە بە گوێرەی رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021 و هەموارەکانی, ئەم لێخۆشبوونە هەموو ئەو شۆفێرانە دەگرێتەوە کە تا 31/12/2023 سزای داراییان هاتووەتە سەر بەهۆی نەگواستنەوەی خاوەندارێتیی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کڕیویانە ئینجا بە هۆی کەمدەرامەتی، بێت یان بێئاگایی لە ڕێنماییەکان، پێویستە لەمەولا هاوڵاتییان لە ماوەی یاساییدا خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە بۆ ئەوەی لە سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەدووربن.
دووەم: راگرتنی کارکردن بەو بڕگەیەی فەرمانی وزاریمان ژمارە 25582 لە 10/9/2023 کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی بەشی (20) لە یاسای هاتوچۆ ژمارە (86)ی ساڵی 2004 لە دوای 28/2/2024، ئەمەش لەبەر رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتییان، هەروەها تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتییان لەکاتی ئەنجامدانی سەرپێچیی هاتوچۆ.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان لە سەرپێچی هاتوچۆ بپارێزن و پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن، لەکاتی ئەنجامدانی هەر سەرپێچییەک، بە زووترین کات پاکتاوی دارایی بکەن بۆ ئەوەی سزایان لەسەر کۆنەبێتەوە و ئەو سزا داراییەش ببێتە رێگر لە ئەنجامدانی سەرپێچیی دیکە.
س،ر