ئابووری
له سلێمانى كارگه‌یه‌كى ئیندۆمى دروستده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
باڵیۆزى ئیندۆنیزیا له عیراق رایگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستى زیاتر فراوانبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان، وڵاته‌كه‌ى به‌نیازه له سلێمانى و شارێكى عیراق كارگه‌یه‌كى ئیندۆمى دروستبكات.
ئه‌لمار ئای لویس، باڵیۆزی ئیندۆنیزیا له عیراق ڕایگەیاند" ئیندۆنیزیا هاریكاری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ عيراق هه‌یه به‌تایبه‌تی له بواری خۆراكدا و قه‌باره‌ی بازرگانی ساڵ به ساڵ فراوانتر ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوولا".
باسى له‌وه‌شكردووه "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن له‌گه‌ڵ وڵاتى عیراق، له ئێستاشدا ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى زۆر به‌ره‌وپێش چووه".
وتوشیه‌تى "قه‌باره‌ى بازرگانى هه‌ردوو وڵات ساڵانه گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ى 272 ملیۆن دۆلار، ئیندۆنیزیا به‌نیازه دوو كارگه‌ی دروستكردنی ئه‌ندۆمی له پارێزگاكانی سلێمانی و بابل دروستبكات".
ه،ع