ئابووری

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با: كاره‌با بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با: كاره‌با بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ نییه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، خواستێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌باى نیشتمانى دروستبووه‌ و رۆژانه‌ له‌ سه‌رو حه‌وت هه‌زار مێگاوات خواستى كاره‌بایه‌.

ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خواست له‌سه‌ر كاره‌باى نیشتمانى دروستبووه‌، تا پله‌كانى گه‌رما زیاتر دابه‌زن، پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌ هاوڵاتییان كه‌مترده‌بێته‌وه‌".

باسى له‌وشه‌كرد" هه‌رماڵێك زیاتر له‌ 30 ئه‌مپێر كاره‌با به‌كاربهێنێت، جۆزه‌كه‌ى هه‌ڵده‌درێته‌وه‌ و دواى چه‌ند چركه‌یه‌ك كاره‌باى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

وتیشى "پێشتریش ئه‌وه‌مان وتووه‌، ئیشى كاره‌با نییه‌ ماڵى پێ گه‌رمبكرێت، به‌ڵام له‌ هه‌رێمى كوردستان بوه‌ته‌ كلتورێك كاره‌با بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتێكدا ئیشى كاره‌با نییه‌، له‌ زستاندا به‌كارهێنانى كاره‌با بۆ گه‌رمى وایكردووه‌  بۆ رووناكى نه‌مێنێت".

شایه‌نى باسه‌، له‌ وه‌رزى زستاندا پێدانى كاره‌باى نیشتمانى بۆ خوار شه‌ش كاتژمێر داده‌به‌زێت و له‌ ناوچه‌ ساده‌كان كه‌مترین كاره‌با ده‌درێته‌ هاوڵاتییان.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان