ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا به گرانتر ده‌فرۆشێته‌وه به هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له چه‌ند رۆژى رابردوو، به‌غدا ده‌ستیكرد به ناردنى نه‌وتى سپى بۆ هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بۆ 200 لیتر ته‌نها يه 50 هه‌زار دینار.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه به مه‌ودا میدیا دراون "حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و نه‌وته‌ى به‌غدا به هاوڵاتییان ده‌فرۆشێته‌وه به نرخێكى گرانتر و به‌شێك له‌و نه‌وته‌ش ناداته هاوڵاتییان".
نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا بۆ هاوڵاتییانى هه‌رێم ده‌بێت و هه‌ر خێزانێك بڕى 200 لیترى پێده‌درێت به 50 هه‌زار دینار، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى كردووه به 100 لیتر و له‌به‌رانبه‌ریشدا 33 هه‌زار دینار له هاوڵاتیی وه‌رده‌گرێت.
ره‌وكار برادۆستى، ئه‌ندازیارى نه‌وت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا لیترى به 250 دینار بۆ هاوڵاتییانى هه‌رێم دابینكراوه، بۆ 200 لیتر بڕى 50 هه‌زار دینار ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم هاتووه، 200 لیتره‌كه‌ى كردووه به 100 لیتر، له‌وێ 100 لیترى له هاوڵاتییان خوارد، هه‌روه‌ها له‌برى ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌و 100 لیتره، 25 هه‌زار دینار له هاوڵاتیی وه‌ربگرێت، له به‌رانبه‌ردا 33 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت".
وتیشى "واته له نه‌وته‌كه له هاوڵاتیی ده‌خوات، له پاره‌كه‌ش هه‌شت هه‌زار دینار زیاتر وه‌رده‌گرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بۆ هەر 200 لیترێک 16 هەزار دينار زیاد وەردەگرن، لەو بڕە 1750 بۆ تەنکەری گواستنەوەیە و 1250 بۆ بریکارەکانی خۆراکە، بڕی 13 هەزاریش ونه‌و کەس نازانێت بۆ کێیە".
ه،ع