کوردستانی
ئاژانسێكى ئێرانى: بنه‌ماڵه‌ى بارزانى قه‌رزارى ئێرانن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى میهرى ئێرانى، له راپۆرتێكى ورده‌كاریدا، باسى له هاوكارى و كاره‌كانى ئێران بۆ هه‌ولێر و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى كردووه و ده‌ڵێت، هه‌ولێر و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى قه‌رزارى ئێران و گیانفیدایی قاسم سوله‌یمانین.
راپۆرته‌كه‌ى میهر چه‌ندین ورده‌كارى و نهێنى ئاشكرا كردووه له باره‌ى دوایین هێرشى موشه‌كى بۆ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌خت و باس له‌وه‌كراوه "ئه‌وكاته‌ى چه‌ند چه‌كدارێكى داعش خه‌ریكبوو به‌ره‌و هه‌ولێر پێشڕه‌وییان ده‌كرد،به‌ڵام قاسم سوله‌یمانى به‌خۆى و 70 چه‌كداره‌وه رێگه‌ى له پێشڕه‌وى ئه‌و داعشانه گرت و هه‌ولێرى پاراست و پێشكه‌شى بارزانییه‌كانى كرده‌وه، ئێران فریاى هه‌ولێر كه‌وت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هه‌ولێر و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى، قه‌رزارى ئێران و گیانفیدایی قاسم سوله‌یمانین و پێویسته سوپاسى بكه‌ن".
باس له‌وه‌شكراوه "پێشتر سوله‌یمانى هۆشدارى دابووه بارزانى كه له دواى مه‌خمور سه‌ره‌ى هه‌ولێره، واته داعش به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌ڕوات، به‌ڵام بازرانى ئه‌وه‌ى پشتوێ خستبوو به هه‌ند وه‌رینه‌گرتبوو".
راپۆرته‌كه چه‌ندین ورده‌كارى و نهێنیى تر‌ى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئیسرائیل باسكردووه، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كى ساڵى 2008ى مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆكى پێشوى مۆسادى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێكه‌وه دانیشتوون وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و مۆساد.