کوردستانی
سبه‌ى كامێراكانى ناو شارى سلێمانى ده‌كه‌ونه‌كار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ی سێشه‌ممه، 23ى كانونى دووه‌م، كامێرا جێگیره‌كانى ناو شارى سلێمانى و سه‌ر رێگاى تاسڵوجه ده‌كه‌ونه‌كار.
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، وته‌بێژى راگه‌یاندنى هاتوچۆى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێشتر شۆفێران و هاوڵاتییانمان ئاگاداركرده‌وه رۆژى سێشه‌ممه، واته سبه‌ینێ كامێرا‌كان ده‌كه‌ونه‌كار".
باسى له‌وه‌شكرد"له كاتژمێر 10ى سه‌ر له‌به‌یانى كامێرا‌كان به‌پێى تیژڕه‌وى دیاریكراو سه‌رپێچى و خێرایی تۆمارده‌كه‌ن".
شایه‌نى باسه، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه ئه‌و كامێرا جێگیرانه‌ى شارى سلێمانى دانراون به‌ڵام ته‌نها كامێراى نزیك پردى كۆبانێ كارى كردووه و ئه‌وانه‌ى تر كاریان نه‌كردووه.
ه،ع