کوردستانی

ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى كۆبووه‌وه‌ و دواتریش راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى هاتووه‌ " کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە ئەرکی حكومەتی هەرێم و مامۆستایان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سەکۆکانی  میدیا دەزانیین کە  ئەم ئەرکە مێژووییە هاوبەشە جێبەجێ بکەن".

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ئەمرۆ ٢٢/١/٢٠٢٤ ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەسەرپەرشتی  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی کۆبوونەوەکان لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە :
- هەڵسەنگاندن و راڤەکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق لەلایەن سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی یەوە .کە یەکێتی لەگەڵ یەکریزی و تەبایی و رێکخستنی ناوماڵی کوردە ،هەروەک لەگەڵ تەبایی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدرالە کە خزمەت بە سەقامگیریی سیاسی  و ئیداری و خزمەتگوزاری لەهەرێم و ناوچەدابرێنراوەکان و هەموو عیراق دەگەیێنێت.
- هەڵسەنگاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان وسەرکەوتنە گەورەو مێژووییەکەی یەکێتیی لە کەرکوک ،موسل ،خانەقین  و سلاح الدین کە بەرهەمی یەک تیمی و هەماهەنگی ئۆرگانەکان وشەونخۆنی  یەکێتییە دڵسۆزەکان و وەفاداری جەماوەری حزبی شەهیدان بوو .سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک و ناوچەدابرێنراوەکانیش، کۆبوونەوە دووپاتی کردەوە  کە پشت دەبەستێت بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال ، لەگەڵ هەموو هێزە کوردستانی و عیراقییەکان دانوستان دەکات و هێڵی سوور بەرامبەر هیچ  پێکهاتەێیک نییە بۆ گەیشتن بە پێکهێنانی ئیدارەیێکی بنکەفراوانی خزمەتگوزار لە کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکانی دیکە بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبی و سیاسی.
- بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی  داهاتووی کوردستان ،کە گەرەکە هەڵبژاردنێکی پاک  و شەفاف ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش  کۆبوونەوە   هێڵە گشتییەکانی  نەخشەرێگایەکی نوێی بۆ سەرکەوتنی یەکێتی لەو هەڵبژاردنەدا خستەروو.
- دوای هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتی کەئەنجامی کۆنفراسەکە بە ئەرێنی هەڵسەنگێردرا، ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنفرانسی مەکتەبی رێخستن تاوتوێ کرا کەبریارە لە مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت. 
- دوا تەوەری کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی  تایبەتکرا بە پرسی بایکۆتی مامۆستایان لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی ، هەڵەبچە، ئیدارەی گەرمیان و راپەرین . یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان  هەمیشە پشتگیری خۆی بۆ مافی مامۆستایان وفەرمانبەرانی هەرێم  دەربریووەو بۆ ئەو مەبەستە بەبەردومی  سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی و تیمی یەکێتی لەحكومەت  هەموو تواناکانی خۆیان خستوەتەگەر لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و موچەخۆران بەگشتی و سەردانە بەردەوامەکانی شاندی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا گەواهی بۆ ئەو راستیە دەدات ، بەڵام ئەنجامی ماوەی زیاتر لە سێ مانگ  خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایان، دەریخستووە کە بەردەوامی بایکۆت تەنها لەم سنورە ،جگە لەوەی سلێمانی و دەوروبەری و خوێندکارانی ئەم دەڤەرە زەرەرمەندی سەرەکی دەبن ، هیچ ئەنجامێکی دیکەی لێ بەدینەهاتووە،  مەترسی فەوتانی یەک ساڵی خوێندنی لەسەر ئەم دەڤەرە دروستکردووە،کە کاریگەریێکی زۆر نەرێنی لە بواری زانستی ،پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی ،مەعنەوی و مێژوویی بەسەر ئەم دەڤەرە بەجێ دێڵێت  .بۆیە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە ئەرکی حكومەتی هەرێم و مامۆستایان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سەکۆکانی  میدیا دەزانیین کە  ئەم ئەرکە مێژووییە هاوبەشە جێبەجێ بکەن  .دەست خۆشی لەو مامۆستا بەرێزانە دەکەین کە بەگیانێکی بەرپرسیارانە گەراونەتە قوتابخانەکان ،لەهەمان کاتدا داوا لە مامۆستا بەرێزەکانی دیکە دەکەین کە کۆتایی بەبایکۆت بێنن وبەشێوازێکی دیکە بەرگری لە مافەرەواکانی خۆیان بکەن  ، چونکە دەکرێ لەئایندەدا دواکەوتنی موچە قەرەبوو بکرێتەوە .بەڵام لەدەستدانی ساڵێک لەپرۆسەی خوێندن بەهیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوەو دەبێتە بەشێک لە مێژوویەکی ناخوازراو .بۆیە خۆمان بەبەرپرسیار دەزانین لە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی مناڵەکانمان و هەق نییە لەمە زیاتر رێگا بدرێت پرۆسەی خوێندن دوابکەوێت .
باهەموومان پێکەوە  بیر لەسلێمانی و دەورووبەری و لە ئایندەو چارەنووسی نەوەکانی ئەم دەڤەرە بکەینەوە .
 
        ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سلێمانی - ٢٢/١/٢٠٢٤

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان