کوردستانی
هاتوچۆى سلێمانى هاوڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى هاوڵاتییان ئاگاداردهكاتهوه لهبارهى سیستمى مۆڵهتى شۆفێرى و دهڵێت، رۆژى 24ى مانگ سهردانى بهشى مۆڵهت مهكهن.
له ئاگاداریهكهى هاتوچۆى سلێمانى هاتووه "بە مەبەستی نوێکردنەوە (Update)کردنی سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێ وردە کێشەی تەکنیکی و خێراترکردنی کاروباری هاووڵاتیان، داوا لە هاوڵاتیانی ئازیز دەکەین کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 24ى مانگ، سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن چونکە ئەو رۆژە بە تەواوی بۆ نوێکردنەوەی سیستم تەرخان دەکرێت".
هەروەها"رۆژی دواتر کە دەکاتە پێنج شەممە رێکەوتی 25ى مانگ، ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان دێن، تکایە بۆ هەفتەی داهاتوو کارەکانتان رابگرن نەبادە نوێکردنەوەی سیستمەکە پێویستی بەکاتی زیاتر هەبێت، تیمەکانمان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ کە رۆژی پێنجشەممە کاروباری خەڵک ئاسایی ببێتەوە".
باس لهوهشكراوه "ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو هاوڵاتیىانە ناگرێتەوە کا تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجامدەدەن".
ه،ع