عیراقی
دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
دادگای فیدراڵی عيراق بۆ تاوتوێکردنی دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی عیراق لە دژی پێنەدانی مووچە بە هەرێمی کوردستان لەسەر سێ وەزیری حکومەتی عیراق تۆمار کراوە. ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراقیش رایدەگەیەنێت کاتی ئەوە هاتووە ئەمساڵ سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی چارەسەر بکرێت لەگەڵ حکومەتی بەغدا.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 24 ی کانونی دووەمی 2024 دادگا بۆ تاوتوێکردنی دوو سکاڵا سەبارەت بە هەرێمی کوردستانەوە کۆببێتەوە، کە لەلایەن نەهرۆ رواندزی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمان، لە دژی وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانانی عیراق تۆمار کراون.
سکاڵایەکیان لە دژی تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان تۆمار کراوە، سکاڵاکار داوای لە دادگا کردووە، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای خەرجیی کردەیی 15 پارێزگاکەی عیراق بە نادەستووری بناسێنرێت، هەروەها وەزارەتی دارایی و پلاندانانی عیراقیش بە یەکسانی لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە پابەند بکات، بەتایبەت پارەدارکردن لەسەر بنچینەی پارە بڕیارلێدراوەکان لە یاسای بودجە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق.
سکاڵای دووەم کە نەهرۆ رواندوزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عیراق لە پشکی پارتی تۆماری کردووە، ژمارە 330ـی فیدراڵی 2023ـی هەیە، لەسەر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عيراق، تێیدا سکاڵاکار داوا دەکات دادگاكە رێکارەکانی وەزارەتی نەوت لە دیاریکردنی بڕ و نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی فرۆشراو بە هەرێمی کوردستان بە نادەستووری بزانێت و وەزارەتی نەوت پابەند بکات بە پرەنسیپی یەکسانی لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق دابین بکات و بەهەمان نرخی پارێزگاکان.
م.ف