کوردستانی
پارتى به‌نهێنى هه‌موو رێكخستنه‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به مه‌ودا میدیا دراون، دواى مووشه‌كه‌كانى هه‌فته‌ى رابردووى هه‌ولێر، پارتى سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانى ئاگاداكردووهتهوه دژى ئێران خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ساز بكه‌ن.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و رێنماییانه بۆ سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانى پارتى له‌سه‌ره‌وه ئاراسته‌ى خواره‌وه كراون له پارێزگا‌و شار‌و قه‌زا و ناحییه‌كان و داوایان لێكرا به چڕى دژى ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه بوه‌ستنه‌وه.
هه‌روه‌ها "داوایان لێكراوه گردبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن و خۆپیشاندان بكه‌ن تا به ئێران بڵێن هه‌موو هه‌رێمى كوردستان دژى ئێوه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش له چه‌ندان ناوچه‌ى هه‌رێم گردبوونه‌وه سازكراو به‌شى زۆرى ئه‌وانه‌شى به‌شدارییانكردبوو رێكخستن و ئه‌ندامى و لایه‌نگرى حزبه‌كه بوون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسى له‌وه‌شكرد "رێنماییه‌كه به فراوان ئاراسته‌ى ته‌واوى میدیا‌و په‌یج و راگه‌یاندنه سێبه‌ره‌كانى حزبه‌كه كراوه هه‌ڵمه‌تى دژایه‌تى دژ به‌ئێران ئه‌نجامبده‌ن".
شایه‌نى باسه، هه‌فته‌ى رابردوو ئێران چه‌ند مووشه‌كێكى ئاراسته‌ى هه‌ولێرى پایته‌خت كردوو به‌هۆیه‌وه ماڵى پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌دارى دیارى كوردستان بۆردوومانكراو خۆی و چه‌ند مناڵێكى گیانیان له ده‌ستدا.