ئابووری
بانكى ناوه‌ندى 215 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق، فرۆشتنى دۆلارى كاشى به‌رزكرده‌وه و له‌گه‌ڵ حه‌واڵه نزیكى 215 ملیۆن دۆلارى خسته‌بازاڕه‌وه.
به‌پێى فرۆشى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه "نزیكى 195 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى حه‌واڵه فرۆشتووه‌ته كۆمپانیا‌و بانكه‌كان، هه‌روه‌ها زیاتر له 19 ملیۆن دۆلاریشى به‌شێوه‌ى كاش خستووه‌ته بازاڕه‌وه".
بانكى ناوه‌ندى چه‌ند رۆژێكه فرۆشى دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش به‌رزكردووه‌ته‌وه له پێناو دابه‌زینى نرخى دۆلار.
ه،ع