ئابووری

له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ دۆلار دێته‌وه‌ 140 هه‌زار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


 له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ دۆلار دێته‌وه‌ 140 هه‌زار دینار

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ نرخى دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى عیراق.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هاورده‌كردنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و بانكانه‌ى كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى رێگه‌پێدانیان بۆ كراوه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هاورده‌كردنى دۆلارى كاش كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى دۆلار هه‌یه‌و به‌هۆیه‌وه‌ بازاڕى دینار به‌رزده‌بێته‌وه‌ و نرخى دۆلاریش داده‌به‌زێت".

وتیشى "ئه‌گه‌ر دۆخێكى نه‌خوازراو روونه‌دات، پێشبینى ده‌كه‌ین له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ واته‌ تا مانگى سێ، نرخى دۆلار نزیكى نرخى فه‌رمى بێته‌وه‌ و دواتریش به‌ته‌واوى هاوتاى نرخى بانكى ناوه‌ندى ببێت".

شایه‌نى باسه‌، له‌ مانگى شوباتى ساڵى رابردوو، بانكى ناوه‌ندى دۆلار به‌ 132 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت به‌ كۆمپانیاو بانكه‌كان.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان