ئابووری

دۆلار دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عيراقى به‌راورد به‌ كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ دابه‌زى.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ، 100 دۆلار به‌ 151 هه‌زارو 250  دینار بوو، دواتر به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 151 هه‌زار و 500 دینار".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌كاتى داخستنى بازاڕ، 100 دۆلار بۆ 150 هه‌زار و 550 دینار دابه‌زى".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێش چه‌ند مانگێك نرخى نرخى دۆلار له‌ خانه‌ى 160 هه‌زار دیناربوو.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan