کوردستانی

سبه‌ینێ زۆر سارد ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ زۆر سارد ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، سبه‌ى زۆر سار ده‌بێت.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كه‌شناسى "سبه‌ى چوارشه‌ممه‌، هاتنى بارستە هەوایەکى سارد کە دەبێتە هۆى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما  بە نزیکەى (6-8) پلەى سیلیزى لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " لە هەرێم بە گشتى باران دەبارێت  بەشێوەى نمە باران لە کات و ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ ناوچە بارانى مامناوەند دەبێت، بەفر بارین لە زۆربەى لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت".

پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌ دێته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و پێشبینى بارینى به‌فر له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌كرێت".

به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكى به‌فر بارین هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه‌ و له‌ هه‌موو ناوچه‌كان و ناو شاره‌كان به‌فر ببارێت.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان