کوردستانی
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ته‌نها سه‌ربه‌خۆییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سكرتێرى پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى میدیاى حزبه‌كه‌ى رایگه‌یاند، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ته‌نها سه‌ربه‌خۆییه، وتیشى، به‌غدا كێشه بۆ هه‌رێمى كوردستان دروستده‌كات.
محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود، سكرتێرى پارتى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند" دۆخى عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، وه‌ك مه‌نجه‌ڵێك ده‌كوڵێت بۆ شه‌ڕو سه‌ره‌تاكه‌شى ده‌ستیپێكردووه".
باسى له‌وه‌شكرد" هیچ كه‌سێك له رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كه بۆ ئاشتى ناگه‌ڕێت و هه‌مووى به‌دواى هێزو چه‌كى خۆیه‌تى و مرۆڤایه‌تیش باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بابه‌تى بودجه و مووچه و یاسا هه‌مووى به‌هانه‌یه، هه‌مووى كێشه دروستكردنه بۆ خه‌ڵكى كوردستان، ئه‌گه‌ر كوردستان به عیراقى ده‌زانن بۆچى كێشه‌ى هه‌موو عیراق چاره‌سه‌ركراوه به‌ڵام هى هه‌رێم چارسه‌ر نه‌كراوه، كوردیش له‌په‌رله‌مانى عیراق حسابى بۆ نه‌كراوه و هیچیشى پێ ناكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر كورد مافى هه‌یه له عیراق، وه‌ك چۆن له به‌سره و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و هه‌ر شارێكى تر‌ى عیراق خه‌ڵكى ژیانى دابینه، خه‌ڵكى كوردستانیش ژیانى دابینبكرێت، بابه‌تى بودجه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر لایه‌نێك سه‌ر به‌وڵاتێكن قورسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه".
وتیشى "كورد كێشه‌ى نییه، كورد قه‌زیه‌ى هه‌یه، به‌غدا كێشه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ كورد، قه‌زیه‌ى میلله‌تێك له‌به‌غدا چاره‌سه‌ر ناكرێت و ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی ده‌توانێت چاره‌سه‌رى بكات".
ه،ع