عیراقی

حكومه‌ت چه‌كى هاوڵاتییان ده‌كڕێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌ت چه‌كى هاوڵاتییان ده‌كڕێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

حكومه‌تى عیراق بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به دیارده‌ى چه‌كى نایاسایی بهێنێت، بڕیاریدا چه‌كى هاوڵاتییان بكڕێته‌وه‌، بڕه‌ بودجه‌یه‌كى بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رخانكردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆى، حكومه‌تى عیراق چه‌ندین پرسى تاوتێكرد، یه‌كێك له‌و پرسانه‌، بابه‌تى نه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و نایاسایی و كۆتایی هێنان به‌و دیارده‌یه‌ى كه‌ شه‌قامى عیراقى داگیركردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ بڕیارى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق، بڕیاردرا "بودجه‌یه‌ك ته‌رخانبكرێت بۆ كڕینه‌وه‌ى چه‌كى هاوڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به‌و دیارده‌یه‌ بهێنرێت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تاوان و كوشتن هه‌بێت".

هه‌ر به‌پێى بڕیاره‌كه‌ "حكومه‌تى عیراق بڕى 15 ملیار دینارى ته‌رخانكردووه‌ بۆ كڕینه‌وه‌ى چه‌كى هاوڵاتییان".


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال