کوردستانی
مامۆستایان مووچه‌بڕ ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌كى سنورى سلێمانى ده‌ستكراوه به سزادان و مووچه‌بڕى ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه ده‌وام ناكه‌ن و له بایكۆتدان.
به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه "به‌ناز ره‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى ده‌ستیكردووه به‌سزادانى ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه بایكۆتیان كردووه و ده‌وام ناكه‌ن، به‌هۆیه‌وه مووچه‌بڕى بۆ چه‌ندین مامۆستا له قوتابخانه‌ى نساران كردووه".
سامان عه‌لى، نوێنه‌رى ده‌سته‌ى داكۆكى له مامۆستایان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاگادارین له چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌ك ئه‌و مامۆستایانه‌ى بایكۆتیان كردووه سزا ده‌درێن و مووچه‌بڕییان بۆ ده‌كرێت".
وتیشى "ئه‌وه‌ى ده‌كرێت كارێكى ناڕه‌وایه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاربه‌ڕێكه‌و داموده‌زگاكانى تریش به‌هه‌مان شێوه، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتى سزادانیان نییه و مامۆستایانیش ده‌توانن سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن".
شایه‌نى باسه، ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگه له سنورى پارێزگاى سلێمانى، مامۆستایان بایكۆتیان كردووه‌و ئاماده‌نین بچنه‌وه قوتابخانه‌كان چونكه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان پێنه‌دراوه.
ه،ع