عیراقی

عیراق لەسەر هێرشەکەی ئەمەریکا هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق لەسەر هێرشەکەی ئەمەریکا هاتەدەنگ
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عیراق  لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،  ئەو هێرشانە یارمەتیدەر نابن بۆ هێوربوونەوە و دەبێت  ئەمەریکا فشار بکات بۆ  وەستاندنی   هێرشەکانى سەر غەزە  لە برى بەئامانجگرتن و هێرشکردنە سەر بارەگاى دامەزراوە نیشتیمانییەکانى عێراق.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپاى ئەمریکا دوو پێگەى کەتایبی حیزبوڵڵای  سەر بە حەشدی شەعبی لە ئەنبار و بابل  بە  ئامانج گرت، بەگوێرەى زانیارییەکان   چەکدارێکی سەر بەو گروپە کوژراوە و چوارى دیکە بریندار بوون.
 
 یەکێک لە هێرشەکانی سوپای ئەمەریکا بە ئامانجگرتنی  پێگەیەکى حەشدی شەعبی بووە لەناوچەى سیکەک لە  قەزاى قائیم سەر بە پارێزگاى ئەنبار، هێرشی دووەم لە سنوورى جورف سەخر بووە لە پارێزگاى بابل.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان