ئابووری
شوقه‌ى كرێنشینانى سلێمانى له خۆشترین شوێنى سلێمانى ده‌بێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌و شوقانه‌ى بۆ كرێنشینانى سلێمانى دروستده‌كرێت ده‌كه‌ونه ناوچه‌ى تاسڵوجه ته‌نیشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى.
ئه‌ندازیار عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و شوقانه‌ى كه بڕیاره بۆ كرێنشینان دروستبكرێت ره‌زامه‌ندى كۆتایی ماوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به دروستكردنیان بكرێت".
هه‌روه‌ها وتى "شوێنه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته شوێنێكى خۆشى سلێمانى له ناوچه‌ى تاسڵوجه ته‌نیشت بیناى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى، نزیك پیشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵ ده‌ست به دروستكردنى بكرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "نرخه‌كه‌ى له 35 هه‌زار دۆلار ده‌بێت و به‌بێ پێشه‌كى ده‌درێته كرێنشینان، چوار هه‌زار یه‌كه دروست ده‌كرێن و به قیستى هه‌شت ساڵ پاره‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت".
ه،ع