کوردستانی

تۆمەتبارێک کە دزی لە کۆگایەکی دەرمان کردبوو دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک  کە دزی لە کۆگایەکی دەرمان کردبوو دەستگیرکرا
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك  هێزەکانی پۆلیس و  نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە  سەیدسادق تۆمەتبارێكیان  دەستگیرکرد.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ''دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە كۆگای دەرمانەكەی دزی لێكراوە ، هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سەیدسادق  دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر دەستیان کرد بە  لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان  و توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت''.

ئاماژەی بەوەشکرد ''لەئێستادا تۆمەتبار ( س، م، ح لەدایكبووی 1998 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانی ناوە بەوەدا كە چوار جار و لە چوار كاتی جیاوازدا دزی لەو كۆگای دەرمانە كردووە''.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان