کوردستانی
دادگای فیدڕاڵیی عیراق دوو سکاڵای لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
دادگای فیدڕاڵیی عیراق دوو سکاڵای رەتکردەوە کە پەیوەندیی بە دابەشکردنی نەوت و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کورستانەوە هەبوو و دەڵێت: سکاڵاکان تایبەتمەندیی دادگاکەمان نییە
دادگای فیدڕاڵیی عیراق ئەمڕۆ 24ی کانوونی دووەمی 2024 دەربارەی دوو سکاڵا کۆبوویەوە کە تایبەت بوون بە هەرێمی کوردستان و هەردوو سکاڵاکەشی رەتکردەوە، یەکێک لەو سکاڵایانە تیایدا داواکرابوو ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عیراق نەوتی سپی و سوتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت، لە سکاڵای دووەمیشدا داواکرابوو پشکی ھەرێم لە خەرجی راستەقینە جیابکرێتەوە و وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا ھاتووە بۆ حکومەتی ھەرێم خەرج بکرێت.
دادگای فیدڕاڵی بە هۆکاری نەبوونی تایبەتمەندێتیی دادگاکەیان بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی هەردوو سکاڵاکە و رایگەیاند: ئەو سکاڵایانە کە لەسەر رێنمایی و رێکارەکانی وەزیرانی نەوت و دارایی و پلاندانان تۆمارکراون تایبەتمەندیی دادگاکەمان نین.
گ. ع