کوردستانی

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەیەک بڕیاری دەستپێکردنی دەوامی خوێندنی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەیەک بڕیاری دەستپێکردنی دەوامی خوێندنی دا
بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رانیە بڕیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی سنوورەکانیدا و داوا دەکات قوتابییان لە قوتابخانەکان ئامادەبن

بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رانیە رایگەیاند: لەسەر رەزامەندی و بڕیاری سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانە و خوێندنگاکان رۆژی یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024 دەرگای سەرجەم قوتابخانەکانی ناو حاجیاوا بەرووی قوتابییاندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن لەدەست نەچێت.

دەشڵێت : بۆ ئەم مەبەستە پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵی دڵسۆزانەی ئێوە وەکو دایکان و باوکان و مامۆستایانی دڵسۆز و هیوادارین هەموو خوێندکاران بەگشتی لە قوتابخانەکان ئامادەبن.

جێگای ئاماژەیە لە 13ی ئەیلولی 2023ەوە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، بەڵام لە سنوری پارێزگای سلێمانی و راپەڕین و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان تا ئێستاش دەرگای زۆربەی  قوتابخانەکان بە داخراویی ماونەتەوە و مامۆستایان لە بەرانبەر چەندین داواکاریی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و دەڵین: تا جێبەجێنەکردنی داوکارییەکانمان دەست بە دەوام ناکەینەوە و دەرگای قوتبخانەکان بە داخراویی دەمێننەوە.

گ. ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان