عیراقی

بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار بابەتی نوێ بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار بابەتی نوێ بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد دەکرێن
وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند بەنیازین بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار بابەتی نوێ بخەینە ناو سەبەتەی خۆراکەوە، ئەوانیش بریتیین لە ئاردی سفر، نیشاستە، شه‌عریه‌ و شیر.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی کانوونی دووەمی 2024 محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگه‌یاند، وەزارەتەکەی هەوڵدەدات سەقامگیریی سەبەتەی خۆراک مسۆگەر بکات، بەو پێیەی خاوەنی گەنجینەیەکی ستراتیژیی گەنم و خۆراکە، ئاماژەی به‌وه‌ش كرد وەزارەتەکەی بەنیازە بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار بابەتی نوێ بخاتە ناو سەبەتەی خۆراکەوە، ئەوانیش بریتیین لە ئاردی سفر، نیشاستە، شه‌عریه‌ و شیر، كه‌ بە کۆی گشتی دەبێته‌ 10 جۆره‌ خۆراك.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد نرخی بەرهەمەکانی وەک گۆشت، مریشک، هێلکە، ئارد، شەکر، زەیت و شیری داناوە و وەزارەته‌كه‌ی سەرجەم کەلوپەلی خۆراکی بە نرخێکی پاڵپشتی فرۆشتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجی ئەم هەنگاوە رێگریکردنە لە بازرگانان لە قۆرخكردن و ئیستغلالکردنی هاوڵاتییان و دڵنیابوون لە سەقامگیریی نرخ.

گ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال