کوردستانی
نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامیی دەبێت و بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامیی دەبێت و بەفر و باران دەبارێت
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامیی دەبێت و بەفر و باران دەبارێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتیی هەور دەبێت لەگەل نمە باران بەتایبەتی لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەل بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی ئەم سنوورە لە کاتەکانی ئێوارە دابارین لاواز دەبێت ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت.
پلەکانی گەرماش بە گشتی نزمدەبێتەوە بە رێژەی 2 بۆ 3 پلە لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم کەمێک زیاتر نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
هەروەها دەڵێت :سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت و هاتنی شەپۆڵێکی دیکە بەفر و باران لە سەرتاسەری هەرێم بەردەوام دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ رۆژی شەممە بەردوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم با کەمێک چالاک دەبێت بۆ 30 کم/ک و لە ناوچە شاخوییەکان پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 8 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گ.ع