عیراقی

سەرۆکێکى نوێ بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق هەڵدەبژێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکێکى نوێ بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق هەڵدەبژێردرێت
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رۆژى شەممە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ دەبێت بۆ ئەنجومەنەکە.
 
 ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق  خشتەى کاری بڵاکردەوە و بەپێ خشتەکە رۆژى شەممە یەکەمین کۆبونەوەى خولى نوێی یاسادانان بەڕێوەدەچێت، کۆبونەوەکە لە شەش تەوەر پێکدێت و یەکەمین تەوەرى گفتوگۆکانیش تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ ئەنجومەنى نوێنەران.
 
لە خشتەکەدا هاتووە بڕیارە رۆژى دووشەممەیش جارێکى تر ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆببێتەوە و خوێندنەوەى یەکەمیش بۆ چوار پرۆژە یاسا بکرێت و بڕیاریش لەبارەى رێککەوتنى خزمەتگوزاریی گواستنەوەى ئاسمانیی حکومەتى عیراق و رووسیا بدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دواى لابردنى محەمەد حەلبوسى لە پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق تا ئێستا نەتوانراوە کەسێکى دیکە بۆ ئەو پۆستە دیاریبکرێت.

گ.ع
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان