کوردستانی
راگەیەندراوێک لە کۆمەڵی دادگەرییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
کۆمەڵی دادگەری بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو چینە کرد، ئاماژەشی بەوەش كرد دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی مووچە و بودجە چارەسەربکات.
کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند ''خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژان لەماوەی زیاتر لە چوار مانگ، یەکێک بوو لە سیما جوانەکانی خەباتی مەدەنی کە دوور بوو لەهەر توند و تیژیەک، داکۆکیی هەرچین و توێژێک لەمافی خۆی یەکێکە لەو مافە مەدەنییانەی کە دەستوری عێراق لەمادەی 38 دا بۆ هاوڵاتییانی دەستەبەرکردووە ''.
ئاماژەشی بەوەشکرد ''دەبوو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە ماوەی ئەو چەند مانگەی ڕابردوو بەخێرایی و بەپەرۆشەوە داواکاریی مامۆستایانی جێبەجێ بکردایە ''.
ئەوەشی خستەڕوو ''لەبەرامبەردا گرتنەبەری هەر ڕێگایەکی فشار و توندوتیژی بۆ کۆتاییهێنان بە بایکۆت و ناڕەزاییەتیەکان ڕەتدەکەینەوە ، جێی خۆیەتی دەزگا بەرپرسەکانی حکومەت بەهاوکاری لەگەڵ نوێنەری مامۆستایان ووت ووێژ بکەن بۆئەوەی پێکەوە داخوازیە ڕەواکانی مامۆستایان جێبەجێ بکەن وهەوڵی جدی بدەن بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ مامۆستایان بۆکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، نەک گرتنەبەری فشار و هەڕەشەو توندوتیژی بەرامبەر مامۆستایان ''.
م.ف