کوردستانی

بەتۆمەتی کوشتن برای تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەتۆمەتی کوشتن برای تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

 مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان  دەستگیرکرد كە بە دەمانچە هێرشی كردبووە سەر براكەیی و كوشتبووی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ''دوای  ئەوەی کە زانیاری گەیشتە  بە دەست هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كەوا كەسێك لەگەڕەكی ئاشتی لەشاری سلێمانی بریندار كراوە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە بگواسترێتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات''.

ئاماژەشی بەوەشکرد ''لەئێستادا تۆمەتبار (ن، ح، ه لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە، تۆمەتبار دانی ناوە بەوەدا كە لەگەڵ براكەی لەسەر كێشەی میراتی بووە بەشەڕیان و كوشتویەتی''.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان