کوردستانی
مووچەی فەرمانبەران دوادەکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
بڕیاربوو ئەمڕۆ حکومەتی عیراق 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکات ، بەڵام ناردنی ئەو بڕە پارەیە دواکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان ،هۆکاری دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم ناردنی 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بەهۆی کۆمەڵێک رێکاری وەزارەتی داراییەوە بووە ئەمەش نەک کێشەی دروستکردووە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بەڵکو بۆ فەرمانبەرانی عیراقیشی دروستکردووە.
هەروەها نوێنەرانی کورد لەبەغدا رایانگەیاند '' ناردنی 618 ملیارەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، هەروەها دوای گەیشتنی پارەکەش وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بەدابەشکردنی دەکات بەسەر وەزارەتەکانە''.
م.ف