کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێم کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم کرد و گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێک کرد.
بە پێی زانیارییەکان، لە دیدارێکدا هەر یەکە لە د. یوسف گۆران و د. جوان ئیحسان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دارا خەیلانی، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لەناوچەکە.
هەروەها لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی عیراق تاوتوێکرا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند ''هەوڵەکانمان بە ئاڕاستەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی ئارامیی وڵاتە لە کێشە هەرێمییەکان. وتیشی، کێشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرەو چارەسەر دەڕوات و تێگەیشتنی تەواو دروستبووە کە دەبێت دەسەڵاتی یاسادانن کاراتر بکرێت''.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش سەرۆک بافڵ جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کردەوە کە رەنگدانەوەی خواستی هەموو لایەنە سیاسییەکان بێت و ببێتە هۆی بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم نەک لێکترازان.
م.ف