عیراقی

چەند خاڵێکی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم جێگیردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند خاڵێکی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم جێگیردەکرێن
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

لە پێناو  کۆنتڕۆڵکردنی ھاوردەی بەرھەمی کشتوکاڵی بۆ عيراق و هەرێم ، پێشنیارکراوە  چەند خاڵێکی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم و پارێزگاکانی تری عیراق جێگیر بکرێن.

فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و کانیاوەکانی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند ''حکومەتی  بەغدا بەگوێرەی رۆژمێری کشتوکاڵی، لەئێستادا ھاوردەکردنی چەند بەرھەمێکی کشتوکاڵی بۆ ناوخۆی وڵات  قەدەغەکردووە و رێگەنادات بێنە ناو بازاڕەوە ، بەڵام سەرەڕای رێگریکردنی  ئەو بەرھەمانە  هێشتا  لە ھەرێمەوە  دێنە ناو عیراقەوە''.

هەروەها  ئاماژەی بەوەشکرد ''بەرھەمی کشتوکاڵی  رێگەپێنەدراو  ھاوردە دەکرێن و دواتریش رەوانەی شارەکانی تری عیراق دەکرێت، ئەمەش بە هۆی  ئەو جوڵەی بازرگانیانەوەیە  کە لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمەوە دەکرێت ، ئەمەش زەرەری  زۆری بە جوتیارانی ناوخۆی  وڵات گەیاندووە''.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو '' لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی ئەم بابەتە  پێویستە حکومەتی عيراق چەند خاڵێکی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم و پارێزگاکانی عیراق جێگیربکات، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو بەرھەمە کشتوکاڵیانەی  کە بە نایاسایی دێنە ناو شارەکانی عیراقەوە''.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان