کوردستانی
بەهۆی هێرشەکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە كێڵگەی كۆرمۆر راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی، لهبارهی هێرشهكهی شهوی رابردووی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر له سنوری چهمچهماڵ رایگهیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا لە كێڵگەی كۆرمۆر راگیراوە و ئەم راگیرانەش کاتییە.
ئەمڕۆ هەینیی 26ی کانوونی دووەمی 2024 کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایگەیاند: دوای ئهوهی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە كێڵگهی غازی كۆرمۆر كه پێدهچێت له رێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه بوبێت كرایه ئامانج، لهئێستادا بهرههمهێنان له كێڵگهكه راگیراوه.
راشیگەیاند: دوای رووداوهكه ئاگرەکە بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراوه و هەمو رێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر، راگرتنی كارهكانی بهرههمهێنانیش کایتیە.
شەوی رابردو، بە مووشەك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و مووشەكێك بەر یەكێك لە عەمبارەكانی تایبەت بە نەوتی خاوی كێڵگەكە كەوت، بەوهۆیەشەوە ئاگر كەوتووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی بۆ كۆنترۆڵكردنی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
جێگەی باسە دوای هێرشەکە، وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی وەستانی کاری وێستگەی کۆرمۆر وەستاوە، تا ئێستا کاتی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتیی رانەگەیەنراوە لە کێلگەکە.
بەپێی زانیارییەكان، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە، هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
گ.ع
بەپێی زانیارییەكان، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە، هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
گ.ع