کوردستانی
سبەینێ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
سبەینێ خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان و فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە ، جەختدەکەنەوە لەوەی تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بەردەوامدەبین لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن.
مامۆستایان رایانگەیاند ''ماوەی نزیکەیی پێنج مانگ دەبێت کە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان کردووە ، تا داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێت کە خۆی دەبینێتەوە لە دابەشکردنی مووچەی مانگانە لە کاتی خۆیدا، پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان ئامادەنین بچینەوە سەر کارەکانمان''.
هاوکات چەند ڕۆژێک دەبێت فشارەکان بۆ شکاندنی بایکۆت زیادیکردووە لە پارێزگاکانی سلێمانی و دەوروبەری ، پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەکات بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکردووە بە سزادانی مامۆستایان، لە بەرامبەردا مامۆستایان وەکو وەڵامێک بۆ وەزارەتی پەروەردە سبەینێ یەکشەممە مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی پێنج مانگە مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان و فەرمانبەران بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە ، ئەمەش بۆتە هۆی پەکخستنی پڕۆسەی پەروەردە لە سنووری سلێمانی و دەوروبەری.
م.ف