عیراقی
له 24 كاتژمێردا بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و سوریا بۆردوومانكراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى رۆیته‌رز، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو چه‌ندین بنكه و باره‌گاى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و سوریا بۆردوومانكراون.
به‌رپرسێكى باڵای وەزارەتی بەگری ئەمەریکا، پێنتاگۆن، ئه‌وه‌ى به ئاژانسه‌كه راگه‌یاندووه "گروپه چه‌كداره‌كانى له‌عیراق و سوریا چه‌ندین بنكه و باره‌گاى هێزه‌كانیان بۆردوومانكردووه، به‌تایبه‌ت بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبارى عیراق و قه‌ریه خه‌زرا له سوریا".
به پێى وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پینتاگۆن "له هێرشەکاندا ژمارەیەک کارمەندی ئەمه‌ریکی برینداربوون و زیانی ماددیش بەر بنکەکان کەوتوون".
گروپى مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه " لە درێژەی كاره‌كانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمەریکا لە عیراق و ناوچەکە و وەک کاردانەوەیەک لەو کۆمەڵکوژییەی ئیسرائیل دژی گەلەکەمان لە غەززە دەیکات، ئەو هێرشانەمان ئەنجامداوە".
ه،ع