کوردستانی
مامۆستایانى ناڕازى: سبه‌ى خۆپیشاندانى ملیۆنى دژى حكومه‌ت ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مامۆستایانى ناڕازى له پارێزگاى سلێمانى سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه خۆپیشاندانى ملیۆنى ئه‌نجامده‌ده‌ن دژى كه‌مته‌رخه‌مى به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كانى مامۆستایان.
سامان عه‌لى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ى حكومه‌ت و په‌روه‌رده‌كان كه ده‌ستیانكردووه به سزادانى مامۆستایان و مووچه‌بڕیان ده‌كه‌ن، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه خۆپیشاندانى ملیۆنى ئه‌نجامده‌درێت له زۆربه‌ى ناوچه‌كان".
باسى له‌وه‌شكرد "حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه‌و ئاماده نییه مووچه دابه‌شبكات و داواكارى مامۆستایان جێبه‌جێ بكات، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌و مامۆستایانه‌ى بایكۆتیان كردووه سزایان ده‌دات".
شایه‌نى باسه، زیاتر له 135 رۆژه مامۆستایانى سلێمانى بایكۆتى خوێندنیان كردووه و ئاماده‌نین بچنه‌وه قوتابخانه‌كان.
ه،ع