کوردستانی

پارتى له‌ چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى له‌ چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-


دواى نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر مووشه‌كبارانى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن ئێران، بڕیارى رۆژى دووشه‌ممه‌، رێكخستنى پارتى و جه‌ماوه‌رو ئه‌ندامانى له‌ چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان بكه‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "رۆژى دووشه‌ممه‌، 29ى كانونى دووه‌م، رێكخستن و قوتابیانى پارتى دیموكراتى كوردسان له‌ چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئیدانه‌كردنى مووشه‌كبارانكردنى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن ئێران".

ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى رێكخستن و كادیر و ئه‌ندامانى پارتى له‌ شاره‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌، نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر مووشه‌كبارانى هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت.

پێشتر مه‌ودا میدیا له‌ سه‌ر زارى به‌رپرسێكه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد " پارتى ته‌واوى رێكخستنه‌كانى له‌ شارو قه‌زاو ناحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ به‌شێوه‌ى ناچارى خۆپیشاندان دژى مووشه‌كبارانى ئێران بكه‌ن و كادیرو ئه‌ندامانیشیان به‌شدارى ئه‌و گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌ بكه‌ن".

هه‌فته‌ى رابردووتر، ئێران مووشه‌كبارانى هه‌ولێرى كرد و ماڵى پێشڕه‌و دزه‌یی، سه‌رمایه‌دارى دیارى كوردستانى بۆردوومانكرد و به‌هۆیه‌وه‌ پێشڕه‌و دزه‌یی و چه‌ند منداڵێكى گیانیان له‌ ده‌ستدا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان