کوردستانی

عومره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، عومره‌ كارێكى كورد له‌ كاتى به‌جێهێنانى عومره‌ له‌ وڵاتى سعودیه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ " عومره‌كارێكى كورد به‌ناوى شه‌فیقه‌ ئیبراهیم، له‌دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌ ئاینییه‌كانى له‌ وڵاتى سعودیه‌ كۆچى دوایی كرد".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌و عومره‌ كاره‌ ته‌مه‌نى 60 ساڵه‌ و دانیشتوى پارێزگاى دهۆكه‌، به‌ر له‌ دوو رۆژ باری ته‌ندروستی تێكچوو، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی كه‌ هاوسه‌فه‌رییه‌تی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كه‌ن و دواى دوو رۆژ مانه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "له‌سه‌ر خواستى كه‌سوكاره‌كه‌ى هه‌ر له‌ شارى مه‌ككه‌ به‌خاك ده‌سپێردرێت".

شایه‌نى باسه‌، ساڵانه‌ له‌كاتى به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج و عومره‌، به‌ ده‌یان حاجى و عومره‌كانى كورد له‌ وڵاتى سعودیه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان