عیراقی

سودانى زه‌نگى ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكاى لێدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانى زه‌نگى ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكاى لێدا

مه‌ودا میدیا-

نوسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عیراق‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا بۆ پێداچوونەوە بەئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان دەستیپێكردووه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌" پسپۆڕە سەربازییەکان ئەرکی کۆتاییهێنان به‌ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش ده‌هێنن، ئه‌و كاره‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگى ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى عیراق".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بەئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش دادەڕێژرێت‌و دواتر هەنگاو دەنرێت بۆ پەیوەندییە ئەمنییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق‌و ئەمریکاو ئەو وڵاتانەی لەهاوپەیمانییەکەدا بەشدارن".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان