کوردستانی
بایكۆتى فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى له زیادبووندایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌شێكى زۆرى فه‌رمانبه‌ران له سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامییان كرد به‌هۆى نه‌دانى مووچه‌كانیانه‌وه.
هه‌ر یه‌كه له هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى، فه‌رمانبه‌رانى كاره‌باى سلێمانى، شاره‌وانى سلێمانى، پزیشكان و چه‌ند فه‌رمانگه و داموده‌زگایه‌كى حكومه‌ت بڕیاریاندا بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن و چیتر ده‌وام نه‌كه‌ن.
سه‌باح جه‌لیل، فه‌رمانبه‌ر له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى نزیكه‌ى 50 رۆژه مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه و دیاریش نییه كه‌ى مووچه‌ى وه‌رده‌گرین، فه‌رمانبه‌ر پاره‌ى پێ نییه‌و به‌بێ پاره‌ش ده‌وام ناكرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌مڕۆ به كۆى ده‌نگ بڕیارماندا بایكۆتى ده‌وام بكه‌ین و ئیشوكارى هاوڵاتییان رایی نه‌كه‌ین و كاره‌كانمان راگرت".
وتیشى "حكومه‌ت وا ده‌زانێت فه‌رمانبه‌ر به هه‌وا ده‌ژیت، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ر بێت موحتاجه و پێویستى به پاره‌یه، حكومه‌تیش بێ باك دانیشتووه و خه‌ریكى ئیشى رۆتینییه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، ئه‌و فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى كه بایكۆتی ده‌وامیان نه‌كردووه، له دوو رۆژى داهاتوو، بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كاروبارى حكومه‌ت له سنورى سلێمانى راده‌گیرێت.
حكومه‌تى هه‌رێم ساڵى رابردوو مووچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌رانى پاشه‌كه‌وت كرد، ئێستاش له مانگى دوو نزیكبوونه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ى مانگى یه‌كيان وه‌رنه‌گیراوه.
ه،ع