کوردستانی
كۆڵبه‌رێك كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆڵبه‌رێكى كوردى خه‌ڵكى شارى سه‌قزى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به ته‌قه‌ى راسته‌وخۆى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران كوژرا.
میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسوور محەمەد نه‌ژاد، خەڵکی شارى سەقز، بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانى ئێران لە سنووری "بەستام"ی سه‌قز كوژرا".
باس له‌وه‌شكراوه "هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە، فیشه‌ك به‌ر پشتى كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه گیانى له ده‌ستداوه".
به‌پێى ئاماره‌كان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابرده‌وو، دوو هه‌زار و 206 كۆڵبه‌رى كورد به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران كوژراون.
ه،ع