کوردستانی
زیانى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێم زیاتر له نۆ ملیار دۆلاره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، زیانى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێم زیاتر له 9 ملیار دۆلاربووه.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "زیاتر له 10 مانگه هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان راگیراوه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر داهات و كه‌رتى دارایی و ئابوورى هه‌بووه".
باسى له‌وه‌شكرد "له‌و 10 مانگه‌ى كه نه‌وتى هه‌رێم راگیراوه، نرخى نه‌وتى چه‌ندین به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى به خۆیه‌وه بینیووه، به‌پێى نرخى رۆژ زیانه‌كان زۆربوون".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد "له‌و ماوه‌یه‌دا زیانه‌كانى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێم زیاتر له 9 ملیار دۆلار بووه".
شایه‌نى باسه، ساڵى رابردوو له 25ى ئازار دادگاى فیدراڵى عیراق به فه‌رمى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند.