کوردستانی
دژه‌تیرۆرى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دژه‌تیرۆرى كوردستان بڵاویكرده‌وه، هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى دژه‌تیرۆرى كوردستان هاتووه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی راگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاوکرایەوە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆییش بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاوکردەوە".
باس له‌وه‌شكراوه " ئەو هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".
شایه‌نى باسه، له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو به ده‌یانجار به درۆنى بۆمبڕێِژكراو هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر كه بنكه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى لێیه.
ه،ع