کوردستانی

سیاسەتمەدارێکی کورد مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیاسەتمەدارێکی کورد مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
سیاسەتمەدارێکى کورد هۆشدارى لە هەوڵى بەغدا دەدات بۆ نەهێشتنى قەوارەى هەرێم و دەڵێت: پارێزگاکانى هەرێم وەک پارێزگاکانى دیکەى عیراقیان لێدێت.

د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند: گەر عیراق بڕیار بدات مووچەى فەرمانبەران بنێرێت، ئەوا کێشەى مووچە پێدەچێت زۆر بە زویی چارەسەر ببێت و هاوشێوەى هەموو پارێزگاکانى دیکەى عیراق مووچە لەکاتى خۆیدا دابەش بکرێت.

ئەو سیاسەتمەدارە دەشڵێت: ئەگەر بەغدا مووچە بنێرێت ئەوکات ئیتر هیچ پێویستییەک بۆ مانەوەى هەرێمى کوردستان نییە و هەر پارێزگایەک سەر بە عیراق دەبێت و پێدەچێت عیراق خۆى هەمان نیازى هەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران بچێتەسەر بەغدا ئەوکات بودجەش گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت و هەرێم دەبێت بە بەشێک لە عیراق، چونکە هەرێم خاوەنى پەرلەمان بوو لابرا، خاوەنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بو لابرا، حکومەتێک ماوە کە تەنها کارەکان بەڕێوەدەبات و هەرێمى کوردستانیش تواناى بەرەنگاریی هێرشەکانى نە ئێران نە تورکیا نییە و جەختیش دەکاتەوە کە عیراق دەیەوێت ئەو راستییە بسەلمێنێت و شتێک نەهێڵێت بەناوى قەوارەى هەرێمی کوردستان.

گ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان