عیراقی

شیكه‌ره‌وه‌یه‌كى عیراقى: هه‌رچى زووه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شیكه‌ره‌وه‌یه‌كى عیراقى: هه‌رچى زووه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

شیكه‌ره‌وه‌یه‌كى سیاسی عیراقی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌منى له‌گه‌ڵ عیراق جێبه‌جێ بكات له‌باره‌ى كشانه‌وه‌یان له‌ عیراق.

سەباح عەکیلی، شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى عیراق رایگه‌یاند " یەکێک لە ئەرکەکانی کۆمیتەی دوولایەنەی واشنتۆن و بەغدا دیاریکردنی کاتی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمه‌ریکايه لە عێراقە و ئەبێ فشارەکان زیادبكرێن".

هه‌روه‌ها وتى " گەلی عیراق ده‌یانه‌وێت هه‌رچى زووه‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق ده‌ربچێت، پێشتریش راى شه‌قامى عیراق به‌و جۆره‌ بووه‌ پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ دانوستانه‌كان ئه‌نجامبدرێن له‌و باره‌وه‌".

پێشتریش، محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ بۆ كاره‌كانى ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و دواتریش گفتوگۆى هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان