کوردستانی

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: مه‌ترسی هه‌یه‌ و ده‌بێت یه‌كڕیزبین

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: مه‌ترسی هه‌یه‌ و ده‌بێت یه‌كڕیزبین

مه‌ودا میدیا-

پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌و مه‌ترسى و پیلانانه‌ رزگارى بێت پێویستمان به‌ یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌بوون هه‌یه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ پێویستى به‌ یه‌كڕیزى و یه‌كبوون هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌و مه‌ترسى و پیلانانه‌ رزگاری بێت".

باسى له‌وه‌شكرد "دوو شت بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ گرنگ بووه‌ و نابێت هیچكات ده‌ستبه‌ردارى بین، به‌ یه‌كه‌وه‌ كاركردنى ره‌وایانه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌، هه‌روه‌ها خۆبه‌دورگرتن له‌ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".

ئه‌و وتانه‌ى پارێزگارى سلێمانى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا باس له‌ دروستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى كه‌ له‌رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم كردویانه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان