کوردستانی
ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
ئاگرێك پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتووەتەوە بەپێی زانیارییەکان بریندار هەیە.
موقەدەم کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند '' تیمەکانمان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، باڵام تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، ئەم ئاگرە کاتژمێر 02:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لەسەر رێگای هەولێر - گوێڕ کەوتووەتەوە''.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە دەدەن، بەهۆی درەنگ پەیوەندیکردنیان بە تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە لە ئێستادا بەشێکی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، هۆکاری ئاگرەکە تا ئێستا دیار نییە تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن''.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد '' بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار هەیە و یەکیان کارمەندی بەرگری شارستانییە دووانەکەی دیکەیان کارمەندنی پاڵاوگەکەن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی''.
م.ف