کوردستانی
خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی چوار داواكاری ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەری خوێندكارانی 12ی ئامادەیی، لەگەڵ دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبوونەوە.
پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند ''خوێندكارانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی چوار داواكارییان پێشكەشكردووە، بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندن بدەن دەیانەوێت داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێت''.
ئاماژەی بەوەشدا '' خوێندكارانی پۆلی 12 ئەو داواکارییانەی کە هەیانە لە چوار خاڵ پێکهاتوون، یەكێك لەوانە درێژكردنەوەی ماوەی خوێندن بۆ 30 ڕۆژ، كەمكردنەوەی بابەتەكان، دیاریكردنی كاتی تاقیكردنەوەكان، بەشداریكردنی خوێندكاران و قوتابیان لە تاقیكردنەوەی وزاری لە سێ بەشەوە بكرێت بە چوار بەش''
وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو '' بەڵێن بە نوێنەرانی خوێندكاران دراوە داواكارییەكانیان بگەیەنرێتە دەست وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان''.
م.ف