کوردستانی
ئێران بۆ کەسوکاری لەسێدارەدراوەکان: چاوەڕوانی تەرمەکانیان مەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا-
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوو رۆژه چوار گه‌نجه كورده‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له‌سێداره‌دراون، به‌ڵام په‌یامێك به كه‌سوكاریان دراوه و پێیان وتراوه چاوه‌ڕوانی ته‌رمی رۆڵه‌كانیان نه‌بن و پێیان نادرێته‌وه.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێكی بڵاوكردووەته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران تەرمی چوار بەندکراوی سیاسیی کوردیان بەناوەکانی (پژمان فاتحی، محەمەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربارو موحسین مەزڵوم)، رادەستی بنەماڵەکانیان نەکردووەتەوە و پێیان راگەیاندوون، خۆیان بەنهێنی لە شوێنێکی نادیار بەخاکیان دەسپێرن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی دوو رۆژه سزای لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە ئێران جێبه‌جێكراوه.
خ.غ